باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بە پچڕان هەژمار ناکرێت
خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن 17 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن لە رۆژانی 5.6.2024 تاوەکو 23.6.2024 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024 بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی هاتنی پشوی جەژنی قوربانی پیرۆزە کە پێشبینیدەکرێت بکەوێتە 16.3.2024.
وەزارەتەکە دەڵێت، “بەهۆى هاتنی پشوی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی 5.6.2024 تاوەکو 23.6.2024 بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت”.
ئێستا لەناو خەڵکدا باسی جەژنی قوربان دەکرێت، لە 12 تا 17ـی مانگ رای جیاواز هەیە لەسەر رۆژەکە، بەڵام بەپێی ئەو پشووە دیاریکراوەی حکومەتی هەرێم بێت، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە 16ـی مانگدا یەکلایی کراوەتەوە.
بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، ئەمساڵ 25 رۆژ پشووی فەرمی هەبووە، تا رۆژی 31.5.2024 پانزە رۆژی پشووەکان رۆیشتوون و 10ـیان ماون و چوار رۆژیان کەوتوونەتە مانگی شەشەوە. لە مانگی حەوتدا رۆژانی حەوت، 14 و 16ـی مانگەکە پشوون و لە مانگی هەشتیش هیچ رۆژێکی پشووی تێدا نییە.