دەستبەسەر بیناى شارەوانیدا گیرا

سەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى تورکیا بەرەبەیانى ئەمڕۆ دەستى بەسەر بیناى شارەوانى جۆلەمێرگدا گرت و محەمەد سدیق ئاکش، هاوسەرۆکى شارەوانییەکەشى دەستگیرکرد.

پارتى یەکسانى و دیموکراسى گەلان (پارتى دەم)، بڵاوى کردووەتەوە کە ئەو شەقامانەى دەچنەوە سەر بیناى شارەوانى جۆلەمێرگ لەلایەن پۆلیسەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخران و دواتر لە بەرەبەیانى ئەمڕۆدا دەرگاکانی شارەوانیان شکاند و دەست بەسەر باڵەخانەکەدا گیرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى بیناى شارەوانى جۆلەمێرگ، محەمەد سدیق ئاکش، هاوسەرۆکى سەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ لە شارى وان دەستگیرکراوە.

پارتى دەم لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەى خستووەتەڕوو کە 31 ئازار گەل لە رێگەى هەڵبژاردنەوە رێچکەى دیموکراسى گرتن بۆیە ئەو سەپاندنە رەتدەکاتەوە و بە هەرەشەش بۆسەر تەواوى تورکیا وێناى دەکات.

پارتی دەم: سەرۆکی گەورە شارەوانی وان وەردەگرینەوە

پارتی دەم: سەرۆکی گەورە شارەوانی وان وەردەگرینەوە