شوکروڵا شێخانی
“پێم خۆشە بە پاشا بانگم بکەن”
+964
شۆرش عەبدوڵا- هەولێر
هونەرمەند شوکروڵا شێخانی دوای رۆڵی پاشا لە درامای ئەدیابین، پێی خۆشە هەر بە پاشا بانگی بکەن و پێشی وایە مەرج نییە تەنیا رۆڵی کەسایەتیەکی دەوڵەمەند و گەورەی هەبێت.
شوکروڵا شێخانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، “بێگومان من مورتاح بووم بە رۆڵی پاشا بەڵام مەرج نییە تەنیا رۆڵی کەسایەتیەکی گەورە و پلە بەرز ببینم، سیناریۆ و دەرهێنەر کاریگەری هەیە و مەرجی سەرەکی نییە”
شوکروڵا شێخانی لەدایکبووی ساڵی 1956 لە کەرکوک لەدایکبووە، یەکەم کاری لە شانۆیی خەملی پەمۆ بوو لە ساڵی 1972.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح