لە زینى وەرتێ

پۆلیس لە کوژرانى ژن و پیاوێک ئاگادارکرایەوە

964+

ئاکام غەفور

کەمێک پێش ئێستا، پۆلیسى سۆران لە بوونى تەرمى ژن و پیاوێک لە زینى وەرتێ ئاگادارکرانەوە.

شەماڵ دێوالى، وتەبێژى پۆلیسى سۆران هەواڵەکەى بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتى،”ئاگادارکراوینەوە لە بوونى دوو تەرم (ژن و پیاوێک)، لە زینى وەرتێ، ئیستا تیمەکانى پۆلیس لە رێگەن و جارێ نازانین رووداوەکە چۆن روویداوە”.

لاى خۆیەوە شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”رووداوێکى کوشتن کە ژن و پیاوێکن لە سنوورەکەمان روویداوە، بەڵام پۆلیسى خەریکى لێکۆڵینەوەیە و تەرمەکان بەڕێکراون بۆ سۆران دواتر روونکردنەوە دەدرێت کە چى روویداوە”.

شایەدحاڵێکى رووداوەکە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، ژن و پیاوەکە ئۆتۆمبێلێکى لاندگرۆزیان پێبووە و لە یەکێک لە لۆفەکانى زینى وەرتێ راوەستاون و لەوێ کوژراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە