رێگای بەدیل دیاری کراوە

لەم ئێوارەوە رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ دادەخرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

گواستنەوەی زاڵگەی زاخۆ ئاراستەی شەقامەکانی نێوان دهۆک و زاخۆ دەگۆڕێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 2.6.2024 کاتژمێر لە کاتژمێر 3:00ـی ئیوارەوە رێگای دهۆک بۆ زاخۆ بەهۆی دروستکردنی زاڵگەیەکی نوێ بۆ زاخۆ دادەخرێت و رێگای زاخۆ بۆ دهۆک وەک رێگای جێگرەوە بەکاردەهێنرێت هەروەها لەزاخۆش بۆ دهۆک شەقامێکی خزمەتگوزاری کاتی بۆ دروستکراوە تا پرۆژەکە تەواو دەبێت.

موقەدەم محەمەد سلێمان وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا نازانن شەقامەکە کەی دەکرێتەوە و بەندە بە تەواوکردنی زاڵگەکەوە، رەنگە لە دوو مانگ زیاتر بخایەنێت.

وتیشی، هەموو ئاسانکاریەکیان کردووە بۆ ئەوەی گرفت بۆ شۆفێران دروست نەبێت و هەڵدەدەن لە کاتێکی نزیکدا رێگاکان ئاسایی بکەنەوە.

زاڵگەی زاخۆ ئێستا لەبەشی باکوری شارەکەیە لە گوندی حەسەن ئاڤا، ئیدارەی زاخۆ بڕیاریان داوە بیگوازنەوە بۆ بەشی باشور ئەو دیو تونێلی زاخۆ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو رۆژ رێگای گەلی دهۆک بەکارمەهێنن

دوو رۆژ رێگای گەلی دهۆک بەکارمەهێنن