11 بانک چوونە ناو پێنوێنی جیهانی

پسپۆرێکی ئابووری: عێراق چووە قۆناغێکی نوێی سیستمی بانکی

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرمایەی بانکەکانی عێراق بۆ 250 ملیار دینار تا 600 ملیار دینار بەزرکراونەتەوە و 11 بانکیان لە پێنوێنی جیهانی خۆیان تۆمارکرد، بەڕای پسپۆرێکی ئابووری لە پاش 1.6.2024 قۆناغێکی نوێ سیستمی بانکی لە عێراق دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی دەوام هەستی پێکراوە.

پێشتر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆمەڵە چاکسازیییەکی بە بەشداری بانکی ناوەندی بۆ بانکەکانی عێراق راگەیاند، لە دیارترینیان “بەرزکردنەوەی سەرمایەکانیان بوو بۆ 250 ملیار دینار” و “پێکهێنانی ئەنجومەن بوو بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی بانکەکان”.

بۆ جێبەجێبوونی ئەم بڕیارانەش شیاع سودانی 1.6.2024ی وەک دوا وادە دیاری کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.6.2024، پسپۆڕ و شیکەرەوەی دارایی، بیلال رەئوف بە 964ی وت، “سەرجەم بانکە عێراقییەکان و لەنێویاندا سزا دراوەکان، ئێستا سەرمایەیان گەیاندووە بە 250 ملیار دینار، هەندێک لە بانکەکان بۆ 450 ملیار دینار و هەندێکی دیکە بۆ 600 ملیار دینار سەرمایەکانیان بەرزکردووەتەوە”.

ئەو سەرمایەیە کاریگەری لەسەر دابینکردنی پێداویستییە داراییەکان دەبێت، هەروەک سیستمی بەڕێوەبردنیان بووە بە ئیداری و ئەنجومەن بڕیاری مامەڵە و مەودای فراوای دارایی لە ئەستۆیە، بە قسەی بیلال رەئوف، “11 بانک لە عێراق خۆیان لە پێنوێنی جیهانی لە رێکخراوی FICH تۆمارکردووە، بۆ ئەوەی ساڵانە لایەنی دڵنییان بزانرێت لە چ ئاستێکدایە، یەکێک لەو بانکانە بانکی بازرگانی عێراقی TBI یە”.

ئەو بانکانەی لە عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، سزا درابوون مانگی نیسانی ئەمساڵ وەک رێکارێکی سەرەتا بۆ کار و مامەڵە بە دۆلار بەبڕی دیاریکراو رێگەیان پێدرا مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن بیلال رەئوف دەڵێت، “سەرەتا تا پێنج ملیۆن دۆلار پاشان بۆ 10 ملیۆن دۆلار مامەڵەیان کردووە”.

پێشتر، جگە لە ئەمریکا، عێراق خۆی حەوت بانکی سزادا “لەبەر پەیوەست نەبوون بە سیاسەتی سیستمی نەختی یەدەگی عێراق”، بەگوێرەی ئەو بانکانە سەرمایەیان باند نەکرابوو، تەنیا رێگەیان پێدەدرێ جگە لە دۆلار مامەڵە لەگەڵ هەر دراوێکی دیکەی بانکی ناوەندی بکەن، لەگەڵیدا بانکی ناوەندی ناچار کرد، کە مامەڵەی خۆی “بەهۆی سزا دوولایەنەکانەوە” لەگەڵ 81 بانک بۆ 40 بانک کەمبکاتەوە.

بەشێک لە بانکەکانی عێراق دۆلاریان تێدا نەماوە

بەشێک لە بانکەکانی عێراق دۆلاریان تێدا نەماوە

وەزیری دارایی عێراق: ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ب...

وەزیری دارایی عێراق: ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی لیستی موچە دەبێت