تریفە ئەمیری

“پێم خۆشە کارەکانم بۆنی کوردەوارییان لێ بێت”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی تریفە ئەمیری لە سلێمانی کۆنسێرت سازدەکات و نیازیشی هەیە بەمزوانە بەرهەمی تایبەت بە خۆی بڵاوبکاتەوە و دەشڵێت، لە هونەری مۆدێرن دوورە.

ئەمڕۆ لە هۆڵی تەواری سلێمانی کاتژمێر 6ـی ئێوارە گروپی موزیکی لوڕ ئاهەنگێک بۆ خانمە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی تریفە ئەمیری سازدەکات، کە زیاتر کە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی دەناسرێت، لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “پێم خۆشە کارەکانم هەمیشە بۆنی کوردەوارییان لێ بێت، زۆر وتنەوەی گۆرانییە کۆن و فۆلکلۆرییەکانیش بۆ ئەوەیە دەگەڕێتەوە کە دەمەوێت بمێننەوە و لەناونەچن”

تریفە ئەمیری لە ئێستادا کار بۆ چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆی دەکات، یەكەمین كاریشی بە دوێت لەگەڵ عەلی سخاوەتی بڵاوكردەوە.