بەپێی داتای ماڵپەڕی شەفافییەت

داهاتی نانەوتی مانگی ئایاری سلێمانی نزیکەى 68 ملیار دینار بووە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین، گەیشتووەتە 67 ملیار و 855 ملیۆن دینار.

ماڵپەڕی شەفافییەت ئاماری مانگی ئایاری ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت کە لە کۆى داهاتى نانەوتى سنوورى سلێمانى، داهاتى نانەوتى نەختینەیى بڕى 59 ملیار و 278 ملیۆن دینار بووە.

لەکۆى داهاتى نانەوتى سنوورى سلێمانى، حەوت ملیار و 934 ملیۆن دینارى بە چەک بووە و 642 ملیۆن دینارى بە مەقاسە بووە، ماڵپەڕەکە وا دەڵێت.

ماڵپەڕی شەفافییەت ساڵی 2022 دەستی بە پەخش کرد، بە شێوەیەکی رۆژانە، هەفتانە، مانگانە و ساڵانە داهاتەکانی چوار سنووری ئیداری بڵاودەکاتەوە.

ماڵپەڕەکە لە رێگەى شەش گەنجینەوە داهاتی سلێمانی کۆدەکاتەوە و داخڵى سیستمى پێگەى خۆی دەکات.

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دی...

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دینارەوەیە