"پاشماوەکانتان مەسوتێنن"

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحرکە

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە شوێنەکانی بازرگانی و کارگەکانی سنوری بەحرکە، نابێت پاشماوەکانیان بسوتێنن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.6.2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، ماوەیەکە پێدەزانن کە کارگەکانی سنوری بەحرکە پاشماوەکانیان لە نزیک خۆیان دەسوتێنن و دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ رێگریکردن لەم دیاردەیە ئاگادار کراونەتەوە.

لەکاتی بەدواداچوون بۆ شوێنی سەرپێچییەکان، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر زانیوێتی کە بەشێک لە کارگەکان تاوەکو ئێستا رەزامەنی ژینگەییان نیە، بۆیە نوسراوی ئاگاداری یاساییان پێدراوە.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر داوا لە چاودێرانی ژینگە دەکات کە دامەزراون، “هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن” و لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچییەکی ژینگەیی لەلایەن کارگەکانی سنورەکە، ئاگاداریان بکەنەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر: بیرلێدانی نایاسایی زیا...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر: بیرلێدانی نایاسایی زیادی کردووە