لۆگۆی دەستەی ئامادەکاری رێکخستنەوەی هونەر لە دەڤەری ڕاپەڕین.
"رۆشنبیری وه‌زاره‌تێکى په‌راوێز خراوه"
له راپه‌ڕین كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هونه‌ر و رۆشنبیری ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیری سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌كه‌ن كه له سنووره‌كه‌یان رووبه‌ڕووى هونه‌ر و رۆشنبیری بووه‌ته‌وه و به‌رپرسێكى هونه‌ریش ده‌ڵێت “ده‌ستمان گیراوه”.
هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران له‌ژێر ناوى دەستەی ئامادەکاری رێکخستنەوەی هونەر لە دەڤەری راپەڕین، كاتژمێر 4:00ـى عه‌سر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بانگهێشتى به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندانى سنووره‌كه‌یان كردووه.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى رۆشنبیری و هونه‌رى رانیه به 964ـى وت، ئه‌وان پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن كه كار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هونه‌ر و رۆشنبیری بكات.
وتیشی “له‌سنوورى راپه‌ڕین توانایه‌كى باشی هونه‌رى و رۆشنبیری هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستمان گیراوه و ناتوانین هیچ چالاكییه‌ك و به‌رهه‌مێكی هونه‌رى پێشكه‌ش بكه‌ین.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، كێشه‌ى دارایی ره‌وتى هونه‌ر و رۆشنبیری له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین سست كردووه و وه‌زاره‌تى رۆشنبیریش به وه‌زاره‌تێكی په‌راوێزخراو پێناسه ده‌كات، كه وه‌كو پێویست هاوكار و كارئاسان نییه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه و گرفته‌كان.
باس له نموونه‌یه‌ك ده‌كات كه نووسەرێك له سنووره‌كه‌یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ى فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ى كتێبێكی چاپ بكات، به‌ڵام دواى بڵاوكردنه‌وه نه‌یتوانیوه 1% ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌ستبكه‌وێته‌وه كه له چاپكردنى خه‌رجى كردبوو.
هیوا مسته‌فا، دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك رۆشنبیری و هونه‌رى رانیه، هاوكار و پشتیوانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.