نۆژەن دەکرێتەوە

نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ یاریگای فەرەنسۆ هەریری تەرخان کرا

964+

توانا نەقی

دواجار بێنازی یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر خەریکە دەڕەوێتەوە و رەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى  نزیکەی دووملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی چیمەنەکەی.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پەیجی فەرمی یانەی هەولێر بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆکی حكومەت بڕی زیاتر لە ملیارێک و 761 ملیۆن و 716 هەزار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەرەنسۆ هەریری تەرخان کراوە.

دەشڵێت، دواى کۆتاییهاتنى خولى نایابى عێراقى ئەمساڵ راستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە دەکرێت کە خۆی لە گۆڕینی چیمەن و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دەبینێتەوە

یاریگای “شەهید فەڕەنسۆ ھەریری” یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بەدووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتای ساڵی 2001 بەناوى “فەڕەنسۆ ھەریری” کراوە، لە ساڵی 2009 بووەتە یاریگایەکی نێودەوڵەت.

تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دوای ئەو کێشە کارگێڕیانە دێت کە ماوەیەکە یەخەی یانەکەی گرتووە و دواجار بە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک و جێگرەکانی یانەکە کۆتایی هات و دەستەیەکی نوێی کارگێڕی شوێنی گرتنەوە.

یاریگای هەولێر سیستمی ڤاری بۆ دادەنرێت

یاریگای هەولێر سیستمی ڤاری بۆ دادەنرێت