ئاستەبەرزەکەى واى کردووە
ڤێنى لە بالۆن دۆر نزیکە
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەم وەرزە بۆ ڤینیسیۆس جونیۆرى بەڕازیلى جیاواز بوو، ئاستە بەرزەکەى واى کردووە ئێستا ناوى لە یەکەمەکان بێت بۆ بردنەوەى تۆپى زێڕین، کە بە بالۆن دۆر ناسراوە.
رۆژنامەی سپۆرتى ئیسپانى بڵاوى کردووەتەوە، ڤینى رۆژ بە رۆژ نزیک دەبێتەوە لە تۆپى زێڕین، بەڵام وەک دەڵێت، ڤینى خەیاڵى لاى بردنەوەى نازناوەکانە نەک تۆپەکە.
لاوە بەرازیلییەکەى مەدرید، چەند جارێک وتویەتى هەموو سەرنجەکانى لەسەر یاریى کۆتایى چامپیۆنزلیگە.
ڤێنى لەگەڵ یانەى شاهانە، لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ ئاستێکى ناوازەى پێشکەشکردووە و لە بەشێکى زۆرى یارییەکان هەوڵە تاکەکەسییەکانى بووەتە هۆى سەرکەوتنى ریال.
ڤینیسیۆس ئەمڕۆش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید بەرامبەر یانەی دۆرتموند ئەنجامدەدات.