عێراق
فڕۆكه‌یه‌ك له ده‌مامه‌وه هات و گه‌شتی چینیش ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1.6.2024 یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی نێوان هه‌ردوو شاری ده‌مامی سعودیه و نه‌جه‌ف گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌وه گه‌شتی چینیش ده‌ستپێبكات.
فڕۆكه سعودییه‌كه سه‌ر به كۆمپانیای فلای ناسه و 120 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، بڕیاریشه هه‌فتانه سێ گه‌شت له نێوان هه‌ردوو شاردا بكرێت و نه‌جه‌فییه‌كان ئه‌م پێشهاته به “رووداوێكی مێژوویی” وه‌سف ده‌كه‌ن.
هاوكات دوێنێ هه‌ینی، هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگه‌یاند، له رۆژی 6.7.2024ـه‌وه گه‌شته‌كانی نێوان به‌غدا و بێجینی پایته‌ختی چین ده‌ستپێده‌كات، كه هه‌فتانه دوو گه‌شت ده‌بێت.