دەڵێت، مۆبایلەکەم کوژابووەوە

گەنجە ونبووەکەى قەڵادزێ لە سلێمانى دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى دوێنێ پۆلیسى راپەڕین راگەیەنراوێکى لە بارەى ونبوونى گەنجێک بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ گەنجەکە لە سلێمانى دۆزرایەوە و خۆى پەیوەندى بە ماڵەوە کردووە.

گەنجەکەى شارى قەڵادزێ لە دوێنێ دوای نیوەڕۆ لە ماڵ چووبووەدەر و بێ سۆراغ بوو

رابەر حەسەن، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت، “کەسوکارى گەنجەکە ئاگادارییان کردنەوە کە کوڕەکەیان دۆزیوەتەوە و لە سلێمانى بووە”.

باسى لەوەش کرد، تائێستا نازانن گەنجەکە بۆچى رۆیشتووە، بەڵام تا ئەو کاتەى دێتەوە، پۆلیس دۆسییەکەى بە کراوەیى دەهێڵێتەوە.

گەنجەکە خۆى پەیوەندى بە 964ـەوە کرد و وتى،”چومەتە سلێمانى و لەوێ مۆبایلەکەم کوژابووەوە، بەڵام بەیانى زوو کە خۆمم بینیوەتەوە کە بێ سۆراغم پەیوەندیم بە ماڵەوەمان کردووە و دڵنیام کردوونەتەوە”.

وەک خۆى وتى، ئێستا گەڕاوەتەوە قەڵادزێ و دڵگرانیش بووە کە پەیجەکان وێنەى ئەویان بەکارهێناوە.

لە قەندیل ئۆتۆمبێلێک جێماوە و شۆفێرەکەى سۆراغى نییە

لە قەندیل ئۆتۆمبێلێک جێماوە و شۆفێرەکەى سۆراغى نییە