دەستیپێکرد

ناوبازاڕى قەڵادزێ لە تابلۆى ریکلامەکان پاکدەکرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ هۆشداری دەدات لە هەڵواسینی ریکلامی بازرگانی و دەڵێت، بەرژەوەندی گشتی پێشێل دەکرێت و ستونەکانی کارەبا بونەتە شوێنی ریکلام و بازرگانیکردن بۆ کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی بەرژەوەندی کەسى.

ئەمڕۆ هەینی 31.5.2024، رائید رابەر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتێکیان بۆ لێکردنەوەی تابلۆکانی ریکلامی بازرگانی لەناو بازاڕى قەڵادزێ دەستپێکردووە و زیاتر لە 100 تابلۆ لێکراونەتەوە.

دەشڵێت، “بنکەی پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ بەهاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و گەڕاندنەوەی سیمایەکی جوان بە شار و شەقامەکان هەستاوە بە لێکردنەوەی سەرجەم ئەو تابلۆیانەی وەک ریکلام بە ستونەکانی کارەبا و تەلەفونەوە خراون”.

هەڵمەتەکە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە و “بەردەوام دەبن تا سیمایەکی جوان بۆ شارەکە دەگەڕێننەوە و مەترسی لەسەر ستونەکان کۆتایی پێ دێنن”.

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کور...

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کوردی