گرافیك: 964+
نه كێشه‌ى هه‌بووه و نه نه‌خۆشی
سێ رۆژە مێردمنداڵێکى گوندێكى دهۆك بێ سۆراغە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
سێ رۆژە مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ له گوندێكی دهۆك لەماڵەوە دەرچووە و نەگەڕاوه‌تەوە.
ناوی ئاڤەند مالیک عەلی، تەمەن 14 ساڵە، لە گوندی بازەلان لە کۆمەڵگای دومیز لە سنووری قەزای سێمێل نیشتەجێیە.
ئەمڕۆ هەینی 2024.5.31، مالیک مایی کەسوکاری مێردمنداڵە ونبووەکە بە 964ـى وت، سێ رۆژە ونبووه و هیچ کێشەو نەخۆشییه‌كی دەروونی نییە.
وتیشی “بۆ جاری دووەمە ون ده‌بێت، هیچ زانیارییەکمان لەسەری نییە، لە کامێرای چاودێریشدا دەرکەوتووە، هه‌موولایه‌كمان ئاگادارمان کردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێكی ده‌رنه‌كه‌وتووه”.
داواشى كرد، هەر کەسێک زانیاری لەسەر هه‌بێت یان له شوێنێك بیبینن، پەیوەندی به‌و ژماره موبایله‌وه بكه‌ن:
07504736196
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن