ئەمشەو تۆزاوییە

دەرگا و پەنجەرەکانتان دابخەن

+964

پەری ساڵح

کەشناسی هەرێم، پێشبینی کەشێکی تۆزاوی و ئاسمانێکی ساماڵ دەکات بۆ  ئەمڕۆ بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.

سبەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جەوەکەی فێنک دەبێت و پێنج پلە دادەبەزێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، باسی تۆز  و باران لە گۆڕێ نییە.

ئەمڕۆ هەینی 31.5.2024
خێراى با / لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (15 – 25) کم/س .
ئاراستەی با / باکوری رۆژهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیکە لە تۆمارەکانی دوێنێ

مەوداى بینین / (7-9) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 39
سلێمانى: 40
دهۆک : 37
زاخۆ : 38
هەڵەبجە : 41
کەرکوک: 41
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان : 43