چواری دیکەش لە کاردان

سێ پڕۆژەی ئاو لە ماوەت جێبەجێ دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

لە قەزای ماوەت فەرمانی جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی ئاو دراوە و بوودجەی هەرسێ پڕۆژەکە نزیکەی 220 ملیۆن دینارە.

لەگەڵ ئەو پڕۆژانەدا لە ئێستادا چوار پڕۆژەی دیکەی ئاو لە قەزاکەدا لە کارکردندان، کە بریتین لە پڕۆژەکانی ئاوی سوورەقەڵات، بەزەڕومیان، بڵخوانی و ئاوکورتێ.

“قەزای ماوەت سنوورێکی فراوانی هەیە و دانیشتوانەکەشی زۆرە، هەروەها سنوورێکی فراوانی کشتوکاڵیی بەسەرەوەیە و پێویستی بەو پڕۆژەی ئاوانە هەیە بۆیان جێبەجێ بکرێت”، ئەوە قسەی شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “ئەو پڕۆژانەی پێشتر تەنیا ئەوەی ئاوکورتێ کێشەی هەیە و بەهۆی نەبوونی پارەوە وەستاوە، ئەویش لە هەوڵداین دووبارە بخرێتەوەگەڕ و تەواو بکرێت و 25%ـی کارەکانی کراوە”.

964 لە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەزانێت، ئەو سێ پڕۆژە نوێیە بریتین لە پڕۆژەی ئاوی خمانەی شەشۆ بە بڕی 35 ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاوی گوندی سەرکەند بە بڕی 83 ملیۆن دینار و پڕۆژەی ئاوی گوندی دەشتی تلێ بە بڕی 113 ملیۆن دینار.

چوار تیم بۆ کوتانی ئاژەڵەکانی ماوەت دانراون

چوار تیم بۆ کوتانی ئاژەڵەکانی ماوەت دانراون