گوندێکی ناوچەی تاوگۆزی .وێنە : سۆشیال میدیا
كه‌س نازانێت سه‌ر به كام ئیداره‌یه
گوندەکانی ناوچەی تاوەگۆزی ئیحتیاجی پردێکن
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
گوندەکانی ناوچەی تاوەگۆزی کە پێشتر لە رووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای دەربەندیخان بوون ئێستا لە سنووری ئیداریی پاریزگای هەڵەبجە رێکدەخرێن، هاوڵاتیانی ئەو گوندانە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی و تێکچوونی رێگاوبانەکانیانەوە دەناڵێنن و كه‌س نازانێت سه‌ر به كام ئیداره‌ن .
حەکیم فەتاح مارف، ئەنجومەنی گوندی ژەنان بۆ 964 وتی، “گوندەکانی ناوچەی تاوەگۆزی پێکدێت له (کانی ژەنان، گەڕاو، لاوران) رێگای هاتوچۆ بۆ ئەم گوندانە تەواو خراپ بووە و رۆژانە تووشی گرفت دەبین و زۆرکات رێگای هاتوچۆکردن لە نێوان ئەو گوندانە نامێنێت بە هۆی خراپیی رێگاکەوە”.
“بوونی چەمی زمکان و نەبونی پردی پەڕینەوە وای کردووە چەندین جار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان تووشی چەقین ببن و زەرەر و زیانی زۆر بەر خۆیان و سەیارەکانیان بکەوێت”، حەکیم فەتاح وای وت.
پێشتر ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دەربەندیخانیش کەوتبووە ناو ئاوی گوندی زمکان و ئەوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، تیمەکەیان بە ئاستەم رزگاریان بووە.
بە بڕوای ئەنجومەنی گوندی ژەنان، بە دروستکردنی پردێک لەسەر چەمی زمکان و نۆژەنکردنەوەی رێگاکە چارەسەری بەشێکی گرفتی هاوڵاتیانی گوندەکانیان دەکرێت و مەترسیی حاڵەتی نەخوازراو و لێکدابڕانی گوندەکانیان نامێنێت.
964 په‌یوه‌ندى كرد به چه‌ند لایه‌نێکی ئیدارى له سنوورى ئه‌م گوندانه، به‌ڵام هه‌موویان ره‌تیان كرده‌وه بتووانن هیچ كارێكیان بۆ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌بەرى ناحیه‌ى مه‌یدان ده‌ڵێت، له‌رووى ئیدارى سه‌ر به ئه‌وان نین و شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخانیش هه‌مان قسه دووباره ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا تیمه‌كانى كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه به مه‌به‌ستى چاودێریكردنى كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئه‌م گوندانە هەفتەی رابردوو سه‌ردانی كردوون.
هه‌رچی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌شە ده‌ڵێت، تا ئێستا له‌رووى ئیدارییه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر سنوورى پارێزگاكه‌یان.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد