کەی هەڵبژاردن دەکرێت؟

تۆمارکردنی ناوی کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێکرد

964+

توانا نەقی

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ خولی 14ـەیەمینی سەرۆکایەتی کۆمار لە بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، خۆ تۆمارکردنی کاندیدەکان تا 6ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت و بڕیاریشە لە 28ـی حوزەیران پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە بچێت.

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە، بەبەشداری گەلی ئێران و لە ژێر رێنمایی رابەری شۆڕشی ئیسلامی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و ئەو قەیرانە تێدەپەڕێنن کە دوای گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمار و هاوڵەکانی دروست بوون.

دوای گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و هاوەڵەکانی لە 19ـەی ئەم مانگە محەمەد موخبیر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە وەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات تا دوای هەڵبژارادن.

ئەم هەفتەیە ناوی پاڵێوراوەکانی سەرۆکی ئێران دەردەکەون

ئەم هەفتەیە ناوی پاڵێوراوەکانی سەرۆکی ئێران دەردەکەون