روماڵی 964

شاخی گۆیژە چی بەسەرد دێت؟

964+

ژووری هەواڵ

تا دێت قسەو باسەکان و را جیاوازەکان لەسەر بڕینی بەشێک لە شاخی گۆیژە و کردنی بە پرۆژەی نیشتەجێبوون گەرمتر دەبن.

کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دڵێن ئەوان مۆڵەتیان بۆ پرۆژەکە وەرگرتووە و لەبەرامبەریشدا چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ سلێمانی دەکەن، شارەوانیش دەڵێ پرۆژەکە مۆڵەتی لە وەبەرهێنان و وەزارەت وەرگرتووە و پرۆژەکە سیمایەکی جوان بە شار دەدات.

هاوڵاتیانیش بەشێکیان لەگەڵ دەستەی داکۆکیکار لە ژینگە ناڕازین و دەڵێن نابێت سیمایەکی هەرەدیاری سلێمانی کە شاخی گۆیژەیە بشێوێنرێت، بەشێکی دیکە لە هاوڵاتیان دەڵێن، ئاساییە و ئەو پرۆژەیەش ئەگەر سەوزایی لەگەڵ بێت جوان دەبێت بۆ سلێمانی.

964 لەم روومەڵەدا کە سەرجەم راوبۆچوونە جیاوازەکان باس دەکات وردودرشتی بڕینی گۆیژە و کردنی بە شاری نیشتەجێبوون دەخاتەڕوو

لەم لینکەوە بینەر بن