گومان هەیە؟

دووەم راپۆرتى تێکشانى هەلیکۆپتەرەکەى رەئیسى بڵاوکرایەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی ئێران دووەم راپۆرتی رووداوی تێکشانى هەلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماریان بڵاوکردەوە، بەپێى راپۆرتەکەش بێت روودانى هەر تەقینەوەیەکى تێکدەرانە و هێرشى ئەلیکترۆنى، رەتکراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، ئیرنا، بەم شێوەیە راپۆرتى دووەمى هێزە چەکدارکانى بڵاوکردووەتەوە

1. بەپێی ئەو راپۆرتەی لە دەستەی کەشناسیەوە گەیشتووە لە بەرواری 19.5.2024، بارودۆخی کەشوهەوای کاتى فڕین لە فڕۆکەخانەی تەورێزەوە بۆ شوێنی یەکەم و دووەمی گروپی فڕینی گروپی (پردی ئەغبەند و بەنداوی قز قەڵا) تا کاتژمێر 08:50 بەیانی لەبارن و گونجاون بۆ بارودۆخی فڕین، بەڵام کەشوهەوای رێگای گەڕانەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

2. بەڵگەنامەکان دەیسەلمێنن کە کۆپتەرەکە بە وردى پشکنینى بۆ کراوە و هیچ کەمووکوڕییەک نەدۆزراوەتەوە، کە کاریگەرى لەسەر رووداوەکە هەبووبێت.

3. دوای پشکنین و حیسابکردن، هێلیکۆپتەرەکە کێشی زیادەی هەڵنەگرتبوو و ژمارەی سەرنشین و کەلوپەلەکانیش بەپێی زۆرترین کێشی ستانداردی هێلیکۆپتەرەکە بووە، لە سەرەتای گەشتەکەدا و لەکاتی دەستپێکردنی لە سەرەتاوە تا گەیشتن بە شوێنی مەبەست، و ئەم کێشەیە لە کاتی گەڕانەوەشدا لەبەرچاو گیراوە.

4. بە پشتبەستن بە لۆگی پەیوەندی نێوان فڕۆکەوانانی گروپی فڕۆکەوانەکان، دوایین بەرکەوتن لەگەڵ فڕۆکەوانانی هێلیکۆپتەرەکان 69 چرکە پێش ڕووداوەکە بووە، هەروەها ئەو کاتە نزیکەی کە لە یەکەم لێدواندا ڕاگەیەندراوە (نزیکەی 1.5 خولەک) بە پشکنینی شریتەکە پشتڕاستکراوەتەوە لە یەکێک لە کۆپتەرە دووەمەکاندا تۆمارکراوە.

5- بەپێی پشکنین و شیکارییەکانی پاشماوە و بەشەکانی کۆپتەرەکەی رەیسی و دابەشبوونیان و مەودای ئەو بەشانەی کە لە جەستەی سەرەکی جیاکراونەتەوە، بەدووری دەزانن لە کاتی فڕینەکەدا هیچ تەقینەوەیەکی تێکدەرانە ڕوویدابێت.

6- لە ماوەی ئەرکەکە و تا 96 چرکە پێش رووداوەکە، پەیوەندی لەسەر فرێکوێنسی دیاریکراو لەگەڵ ئەو هەلیکۆپتەرەی کە تووشی رووداوەکە بووە، تەنانەت پەیوەندى نێوان فرۆکەکەى رەئیسى و دوو هێلیکۆپتەرى یاوەریشى تا نیشتنەوە لە کانگاى مسى سەن جون بەردەوام بووە.

7- بەپێی راپۆرتی پسپۆڕانی تایبەتمەند، هیچ شوێنەواری شەڕی ئەلیکترۆنی لەسەر کۆپتەرەکە بەدی نەکراوە.

لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، کە پشکنینەکان و شیکردنەوەی داتاکان بەردەوام دەبن تا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە دەدۆزرێتەوە و ئەنجامەکانیش رادەگەیەنرێت.

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات