حاسڵاتی ئەمڕۆ
کۆڵبەرێک کوژرا و کاسبکارێک بریندار کرا
964+
ژووری هەواڵ
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پارستنی گەل رایگەیاند: لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا 67 جار تەقەمەنی قەدەغە و کیمیایی لەدژی گەریلاکانیان بەکارهێناوە.
هیومان رایس وۆچ بڵایکردەوە: ساڵی 2023 لە چین و سۆماڵ و ئەمریکاو ئێران 1153 سزای لەسێدارەدان جێبەجێکراوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەساڵی 2015وە، لەناو ئەمانەدا 74%ی سزاکان بە تەنیا لە ئێران بووە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی قامیشلۆ ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا دژی ئەو نرخەی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دایناوە بۆ وەرگرتنی گەنم، ئیدارەی خۆسەری هەر کیلۆیەک گەنم بە 31 سەنت وەردەگرێت، خەڵکەکەش دەڵێن ئەوە کەمەو تێچووی بەرهەمهێنانی زیاترە.
سایتی گرین ریپۆرت کە بارەگاکەی لە ئیتاڵیایە رایگەیاند: سوپای تورکیا چەند جارێک چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگن و هیچ لەبارەی ئەو تاوانەوە ناڵێن، لەکاتێکدا خۆیان بەڵگەکانیان بینیوە.
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند تائێستا هیچ بەرەپێشچوونێک رووی نەداوە لە باشبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق، هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی دەکرێن بێ ئەنجام بوون.
رێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سینا رەسووڵزادە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوەو لە مەریوانیش کاسپکارێک بریندارکراوە.