لە قۆپی قەرەدا‌غ

تەرمی ئەو هاوڵاتیەی مانگێکە ونبووە دۆزرایەوە

964+

توانا نەقی

تەرمی ئەو هاوڵاتیە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە لە قەرەداغ چارەنوسی نادیار بوو، ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو کەسە دۆزراییەوە.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەناوی “نەجمەدین محمد ساڵح” تەمەن 75 ساڵ لەڕۆژی 1.5.2024ـەوە لەماڵ چوبووە دەرەوە و چارەنوسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبون لەگەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاوڵاتییەکە، سەرەنجام ئەمڕۆ 29.52024 تەرمی هاوڵاتییەکە لەقۆپی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، هێشتا دیارنییە بە دیاریکراوی بە چی هۆکارێک گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، بەڵام ئەوان پێیان وایە هەر ئەوکاتە کە ونبووە بەهۆی رەشەباو سەرماوە گیانی لەدەستدابێت چونکە تەمەنی گەورەبووە و ئەمە دووەم جارە ئەو کەسە ون دەبێت.

964 دەزانێت ئەو پیاوە ساڵی 2017ـش بۆ ماوەی سێ رۆژ ون بووە، دواتر لەنێوان دوو داردا دۆزیویانەتەوە و لە دارێک کەوتبووە خوارەوە و بریندار بووبوو.

مانگێکە پیاوە ونبووەکەی قەرەداغ نەدۆزراوەتەوە

مانگێکە پیاوە ونبووەکەی قەرەداغ نەدۆزراوەتەوە