رێگە بە دوو شوێن درا

شارەزوور؛ لەبەر گەنم رێگە نییە بڕۆی و شارەوانیش خەریکی ئاگادارکردنەوەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە سەدان تۆن گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ، لە شەقامە گشتییەکانی قەزای شارەزوور داکراون، سایلۆکان نەکراوەتەوە، “شارەوانی قەزاکەش مۆڵەتی 24 کاتژمێری پێ داون لای نەبەن سزایان دەدات”.

دەشڵێت، “داکردنی گەنم لە سەرجەم شەقامەکان قەدەغەیە، جگە لەو دوو شوێنەی دیاریمان کردووە، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

بە پارچە کاغەزێک ئاگاداکردنەوەیان بۆ نێردراوە

10 تۆن و 15 تۆن، وەجبە بە وەجبە داکراون، گەنمێکی زەرد و ئاڵ، رووخساری ماندوێتی و رزقی جوتیارەکانێتی، بەڵام “لەسەر زۆرێکیان بە کاغەزێک ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنەکانیان نێردراوە، کە لایببەن”.

بە گوێرەی سۆراغی 964، شارەوانیی قەزای شارەزوور ئاگاداری ئەو جوتیار و خاوەن گەنمانەی کردووە، تا سبەی پێنجشەممە 30.5.2024، کاتژمێر 9:00ی بەیانی گەنم لەسەر شەقامە گشتییەکان بگوازنەوە.

شارەوانی لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی داواکەی، وەک خۆی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 دەڵێت، “خۆی بە ئامێرەکانی شارەوانی کۆمەڵە گەنمەکان، لەسەر شەقامە گشتییەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە”.

ئەگەری بەرچاو ئەوەیە 1.6.2024 سایلۆکان بکرێنەوە

شارەوانی شوێنی بۆ جوتیارەکان دیاریی کردووە و دەڵێت، “ئەو کەسانەی گەنم و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەهێنن رێگەپێدراوە تەنیا لە چواردەوری (شوعبەکە و مەعمەلی سەهۆڵە کۆنەکە) گەنمەکانیان دابنێن و بۆ ماوەی 15 رۆژ زیاتر نەبێت دەتوانن گەنم و بەروبومەکانیان دابنێن”.

بەهۆی رێکنەکەوتنی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەسەر بڕی بەرهەمی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان، تائێستا سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی گەنم نەکراونەتەوە، ئەگەری بەرچاو ئەوەیە رۆژی 1.6.2024 کرانەوەی سایلۆکان رابگەیەندرێ.

جوتیاران لەسەر شەقامە گشتییەکانی قەزای شارەزوور، گەنمەکانیان داکردووە؛