چیرۆكی ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ
“نه‌ریمان محه‌مه‌د، تارمایی گۆڵپارێزه‌كان” بڵاوكرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له هۆلی كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر، زه‌یتوون، كتێبی “نه‌ریمان محه‌مه‌د، تارمایی گۆڵپارێزان” له رێوڕه‌سمێكدا بڵاوكرایه‌وه، كه له نووسین و ئاماده‌كردنی زاگرۆس نانه‌كه‌لییه و باس له ژیان و كاروانی وه‌رزشی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی كوردستان و عێراق و شاری هه‌ولێر نه‌ریمان محه‌مه‌د ده‌كات.
زاگرۆس نانه‌كه‌لی، نووسه‌ری كتێبه‌كه به 964ی وت، كتێبه‌كه 360 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگه و پڕیه‌تی له وێنه‌ی جوان و یادگاری، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاروانی وه‌رزشی كاپتن نه‌ریمان تا واده‌ی وازهێنانی له یاریكردن باس كراوه و تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر.
كتێبه‌كه به‌خۆڕایی به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه دابه‌شكرا و له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵا چاپكراوه.
نه‌ریمان محه‌مه‌د یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی مێژووی تۆپی پێی كوردستان و عێراق و شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی، له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان یه‌كێك بوو له گۆڵكارانی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقیش یاریی كردووه، ئێستاش له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌رده‌بات و زووزووش ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.