هەفتەیەک ماوەتان هەیە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشکنینی بایۆمەتری بە یەکەمەکانی دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

لە بڵاوکراوەیەکدا کە ناوی “ئاگاداری بۆ دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی”ی لێ نراوە، زانکۆکە داوا دەکات، خوێندکارە دەرچووەکانی بچن بۆ تۆماری گشتی زانکۆکەیان و دواتر پشکنینی بایۆمەتری بکەن.

زانکۆکە ئەمڕۆ سێشەممە 28.5.2024 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “ئاگاداری دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەرئاستی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکان، لە نێوان ساڵانی (2017-2018 بۆ ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ) دەکەینەوە، لە 29.5.2024 تاوەکو 6.6.2024 ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن”،

– دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە نوسراوی زانکۆمان و دواتر سەردانی یەکێک لە بنکەکانی بایۆمەتری بکەن بۆ پشکنینی بایۆمەتری.

– دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی هەڵەبجە، دەربەندیخان، کەلار، دوکان، چەمچەماڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی یان هۆبەی تۆماری کۆلێج و پەیمانگەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە نوسراوی زانکۆمان و دواتر سەردانی یەکێک لە بنکەکانی بایۆمەتری بکەن بۆ پشکنینی بایۆمەتری.

بە گوێرەی سۆراغی 964، خوێندکارە یەکەمەکان دەبێت، کۆپیەک لە نوسراوی سەرۆکایەتی زانکۆ کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە و ناوی دەرچووەکەی پێوە هاوپێچ کراوە، لەگەڵ کۆپی رەسەن لە کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، ئەو پشکنینەش بۆ ئەوەیە پەیوەستبوونی میری کەسەکە دەربخات لە دامودەزگا حکومییەکان.

بنکەکانی بایۆمەتری:
1- بانکی چەمچەماڵ، بەرامبەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.
2- بانکی هەڵەبجە، بەرامبەر شارەوانی هەڵەبجە.
3- بانکی مەڵکەندی، گەڕەکی کوردسات بەرامبەر ڕادیۆ نەوا.
4- بانکی گەرمیان، لە کەلار.

ناوی سێ یەکەمەکان دەچێتە بەردەم واژۆی حکومەتی هەرێمی ک...

ناوی سێ یەکەمەکان دەچێتە بەردەم واژۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان