بۆچى؟

دوکاندارانى بازاڕى قەیسەرى هەولێر لە بەردەم بیناى پارێزگا گردبوونەوە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕى قەیسەرى هەولێر لە بەردەم بیناى پارێزگا گردبوونەوە و داوا دەکەن یان رێگەیان پێبدرێت خۆیان دووکانەکانیان نۆژەن بکەنەوە، یان شارەوانى کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوە دەستپێبکات.

چوار رۆژە کارەکانى نۆژەنکردنەوەى بەشە کۆنەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر راگیراوە، دوکاندارانى ئەو بەشە ئەمڕۆ لەبەردەم بیناى پارێزگا گردبوونەوە، ئەوان دەیانەوێت یان نۆژەنکردنەوەى دوکانەکانیان دەستپێبکات، یان رێگەیان پێبدرێت خۆیان نۆژەنى بکەنەوە.

ئەو دوکاندارانە بۆ 964 باسیان لەوەکرد، نە قەرەبووکراونەتەوە و نە چاوەڕێن، هاتوون بۆ بەردەم بیناى پارێزگا بۆ ئەوەى رێگەیان پێبدرێت کە دوکانەکانیان نۆژەن بکەنەوە.

ئەو بەشە کۆنەى بازاڕى قەیسەرى بەهۆى کۆنى کە وەک شوێنەوارێک وایە، لەلایەن شارەوانییەوە دوکاندارەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دوکانەکانیان بۆ نۆژەن دەکرێتەوە، بەڵام وەک دوکانداران دەڵێن، 23 رۆژ تێپەڕیوە و هیچ بە هیچ نەکراوە.

ئێستا نوێنەرى دوکاندارەکان لەگەڵ بەرپرسانى پارێزگاى هەولێر لە کۆبوونەوەدان بۆ ئەوەى قسەى کۆتایى وەربگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا