لە ژووری هەواڵەوە

سلێمانی زۆرترین گه‌نمی راده‌ستكردووه‌ و تێكدانی حه‌وزه‌كانیش نرخی ماسی فراند

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم کە بە فڕۆکە گەشتی سعودییان کردبوو، گەیشتنەوە هەولێر، وه‌زیری ئه‌وقافی كوردستانیش ده‌ڵێت، نزیکەی 15 هەزار کەس لە دەرەوەی رێکارەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان چوونەتە حه‌ج.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاماری گەنمی رادەستکراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە، کە بڕەکەی نزیكه‌ی 81 هەزار تۆنه‌.

حەوزە بێ مۆڵەتەکانی ماسی لە دیالە رووخێنران و ئەمەش وایکردووە نرخی ماسی ببێته‌ دوو قات.