رێگاى گەلى عەلی بەگ قیرکرا

ژمارەیەک گوندى سنورى قەسرێ دەحەسێنەوە

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى ئیدارەى سۆران لە یەک کاتدا چەند پڕۆژەیەکى گرنگى رێگاوبان بەڕێوە دەچن، رێگاى گوندەکانى سەرکان و کۆیلێ و سەیرانگاى گەلى عەلی بەگ قیرکرا.

خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـى وت،”ئێستا لە یەک کاتدا سێ پڕۆژەى رێگاوبان ئەنجام دەدەین، یەکێک لەوان پڕۆژەى چاککردنەوە و قیرتاوکردنى رێگاى خەلیفان – سرێشمێ کە بە گوژمەى 163 ملیۆن دینار لەسەر بودجەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە ئەنجام دەدرێت و لە ئیستادا 50% کارەکانى تەواو بووە و لە ماوەى 10 رۆژى تردا تەواو دەکرێت”.

باسى لەوەشکرد پڕۆژى رێگاى سەیرانگاى گەلى عەلى بەگ جێبەجێکرا کە قیرتاوکردن بوو بە درێژى 900 مەتر و 100 ملیۆن دینارى لەسەر بودجەى ئیدارەى سۆران بۆ دابینکراوە.

لەبارەى قیرتاوکردنى رێگاى گوندەکانى سەرکان و کۆیلێ لە نەحیەى قەسرێ، خۆسرەت سادق وتى،”پڕۆژەیەکى گەورەیە و پێکهاتووە لە رێکخستن و قیرەتاوکردن کە رێگەى ژمارەیەک گوندى بەسەرەوەیە و بە درێژى 4.5 کیلۆمەتر قیر دەکرێت.

پڕۆژەکە 691 ملیۆن دینارى لەسەر بودجەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە بۆ دابینکراوە و بە وتەى خۆسرەت سادق، لە ماوەى یەک مانگدا تەواو دەکرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی نزیك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم، له ‌ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ تا ئێستا 33 پرۆژه‌ لە سۆران به‌ گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته‌ بواری جێبه‌جیكردن، بڕیاریشە ئه‌مڕۆ  له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بە ئامادەبوونى سەرۆکى حکومەت، بەردى بناغەى چوار پڕۆژەى خزمەتگوزارى دابنرێت.

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ سۆران د...

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ سۆران داده‌نرێت

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ سۆران د...

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ سۆران داده‌نرێت