ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له سۆران داده‌نرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
964 ده‌زانێت، ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران داده‌نرێت.
په‌یامنێری 964 له سۆران زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاماده‌كاری زۆر له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كراوه بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی چوار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، بڕیاریش وایه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانییش ئاماده‌بێت.
به پێی زانیارییه‌كانی نزیك له حكومه‌تی هه‌رێم، له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ تا ئێستا 33 پرۆژه لە سۆران به گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته بواری جێبه‌جیكردن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕۆژه‌ی دیكه ره‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.
هاوكات دوێنێ دووشه‌ممه، پردی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ی كرایه‌وه، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بونیاد نراوه و لەسەر زێی بچووك دروستكراوه، درێژییەكەی 420 مەتر و پانییەكەی 15 مەتر و 32 مەتریش بەرزییەكەیەتی.