لە ئیتالیا

چالاکوانێکی کورد لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتووە

964+

سۆما حەکیم زادە

مەیسون مەجیدی هاوڵاتی کوردو چالاکی مافی مرۆڤ نزیکەی پێنج مانگە لە سنووری ئیتاڵیا گیراوە و رەوانەی بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە کراوە، ناوبراو وەک ناڕەزایەتی لە ناڕوونی چارەنووسی مانی لەخواردن گرتووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، مەیسوون مەجیدی نزیکەی پێنج مانگە لە بەندیخانەی کاسترۆویلاری وڵاتی ئیتاڵیا راگیراوە، ئەو هاوڵاتیە لە دوێنێوە مانی لەخواردن گرتوە و دەڵێت، هەتا چارەنووسی یەکلایی نەبێتەوە دەست لەمان گرتن هەڵناگرێت.

دەشڵێت، ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ چەند تۆمەتێکی خراوەتە پاڵ و تائێستاش ئەو تۆمەتانە پشتڕاست نەبوونەتەوە و بە پێی یاسای ئیتاڵیاش لە ئەگەری نەسەلماندنی ئەو تۆمەتانە، بەندکراو بۆی هەیە تا کۆتایی پڕۆسەی دادگایی کردنەکەی لەدەرەوەی بەندیخانە بێت، بەڵام مەیسون نزیکەی پێنج مانگە لە بەندیخانەیە و داوادەکات کە بنێردرێتە دەرەوی بەندیخانە.

مەیسون مەجیدی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو بەهۆی هەڕەشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ناچاری هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتوە.

رێکخراوی هەنگاو: گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی ل...

رێکخراوی هەنگاو: گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا