باسی چی دەکات؟

شانۆیی “رووتبوونەوە” لە سلێمانی نمایش دەکرێت

+964
چاوان خەلیل

لە سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێك شانۆی رووتبونەوە بە بەشداری دوو ئەکتەر نمایش دەکرێت .

شانۆی رووتبوونەوە لە نووسینی سلاڤۆمێر مرۆژک و وەرگێڕان و ئامادەکردنی فازڵ جاف و دەرهێنانی گۆران محەمەد، سێ مانگ زیاترە سەرقاڵی پرۆڤە و خۆئامادەکردنن و لە 1.6.2024 لە هۆڵی بەدیعە دارتاش نمایش دەکرێت .

گۆران نامیق، ئەکتەری شانۆییەکە بە 964 وت، شانۆکەمان باس لە دوو رۆشنبیری ساختە دەکاتو کە کەشوفشی ئازادی و شۆڕش و یەکسانی و ئازادی دەکەن.

وتیشی، “ئەم کارە بۆ یەکەمجار لە سلێمانی لە رۆژی جیهانیی شانۆ لە 27.3.2024 نمایش کراوە و لەبەر پێشوازی گەرمی بینەران بڕیاریان دا چەند رۆژیتریش نمایش بەردەوام بکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی هۆڵ کارەکەیان دوا کەوت

ئەم شانۆییە هەریەک لە ئەکتەران گۆران نامیق و گۆران محەمەد رۆڵی تێدا دەبینن.

شانۆیی دێژاڤوو لە دهۆک نمایش دەکرێت

شانۆیی دێژاڤوو لە دهۆک نمایش دەکرێت