دهۆک

دووبارە لە بازاڕى چەلێ ئاگرکەوتەوە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە بازاڕى (چەلێ)ـى شارى دهۆک کەوتەوە و لەئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى لەوێن و سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئاگرەکە لە کۆگایەکى بازاڕەکە کەوتووەتەوە کە جلوبەرگى عەباى ژنانیان فرۆشتووە، بەڵام بەزوویى تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و کۆنتڕۆڵیان کردووە.

“هەرچەندە تائێستا هۆکارى ئاگرەکە نازانرێت، بەڵام بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شۆرتى کارەبا بووە”، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک واى بە 964 وت.

دەشڵێت: لە رووداوەکەدا جگە لە زیانى مادى هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

ئەو ئاگرە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانى رۆژى 1.4.2024، ئاگر لە بازاڕى چەلێ کەوتەوە و زیانێکى گەورەى لە بازاڕەکە و دواکاندارەکاندا.

دوکاندارانی بازاڕی چەلێی دهۆک تا ئێستا قەرەبوو نەکراو...

دوکاندارانی بازاڕی چەلێی دهۆک تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح