پڕۆژەکە لە قۆناغی چوارەم دایە

شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ قیردەکرێت

+964

محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ

11 ساڵ لەمەوبەر بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ دانراوە، پڕۆژەکە بە چوار قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، لەئێستادا کارکردن تیایدا لە قۆناغی چوارەم دایە و دەست بە قیرتاوکردنی کراوە، سەرۆکی شارەوانی دەڵێت، ئەو بەشەی قیردەکرێت زەروور بوو، بەتەواو کردنی بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلی بەوشەقامەدا هاتوچۆدەکەن و رێگاکانی ناوشار بەکارناهێن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 26.5.2024، ئارام محەمەد سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە 964ـی وت، پڕۆژەی 60 مەتری قەڵادزێ لە 2013ـوە، بەردی بناغەی بۆدانرا، پڕۆژەیەکی گەورەیە، بە چوار قۆناغ تەواو دەکرێت، لە رابردودا بەردی بناغەی قناغەکانى یەکەم و دووەم و سێیەم کە دانراوە، قۆناغەکانی تەواو کراون، لە 2022 بەردی بناغەی قۆناغی چوارم دانرا، ئێستا کارکردن تێیدا گەیشتۆتە قیرتاوکردن، ئەگەر گرفتی ئابوریمان بۆنەیەتە پێش بەرەو تەواو بوون دەچێت و قۆناغی کۆتاییە.

پڕۆژەی 60 مەتری قەڵادزێ، بازنەیەکە بەدەوری شاردا، بەشێکیان ئەو چوار قۆناغەبوو، بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویست چەند ساڵێک دواکەوتووە، کە وانەبا دەبوو پێشووتر تەواو کرابایە، ئەگەر پارە هەبێت دەست بە بەشێکی تری پڕۆژەکە دەکرێتەوە و بەردی بناغەی قۆناغی تازە دادەنرێتەوە، بەشەکانی تریشی تەواو دەکرێن، بەڵام لەئێستادا هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە لەسەر قۆناغەکانی داهاتوو نەدراوە، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ وای وت.

ئەو شەقامەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت درێژیەکەی چوار کیلۆمەترە، پانیەکەی شەست مەترە، کولفەکەی، یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارە، ئەمڕۆ دووەم رۆژی قیرتاوکردنی ئەم قۆناغەیە، بە وتەی سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ ئەگەر گرفتی دارایی لەبانک دروست نەبێت لەچەند هەفتەی داهاتودا تەواو دەبێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

چه‌ند گەنجێكی قەڵادزێ چاڵ و چۆڵى نێوان دوو ناحیه‌ پڕد...

چه‌ند گەنجێكی قەڵادزێ چاڵ و چۆڵى نێوان دوو ناحیه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌