لە دینارتە

لە سێ رۆژدا سەگى بەرەڵا چوار کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کردووە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

شەوى رابردوو لە ناحیەى دینارتە، سەگى بەرەڵا پەلامارى سێ کەسی داوە و بریندارى کردوون، ئەوەش بە چوارەم حاڵەتى پەلامارى سەگ دادەنرێت لە ماوەى سێ رۆژدا.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـى وت، درەنگانی شەوی رابردوو سێ کەسی کە دانیشتوى ناحیەى دینارتە، بەهۆى پەلاماردانى سەگ گەیەنراونەتە فریاکەوتنى ئاکرێ.

وەک ئەوەى باسى دەکات، دوو کەس لەلایەن سەگەوە پەلامارى سکیان دراوە و برین دروستبووە، کەسى سێیەمیش پەلامارى دەستى دراوە و بریندار بووە.

بە وتەى نێچیرڤان فەخرەدین بێت، تەمەنى ئەو سێ کەسە 17 ساڵ و 47 ساڵ و 14 ساڵ بوون، دوانیان دانیشتوى دینارتەن و کەسەکەى تر دانیشتوى گوندى سەرگەلى ناحیەى دینارتەیە.

بەپێى ئامارەکانى تەندروستى، تەنیا لەماوەى سێ رۆژدا لە ناحیەى دینارتە سەگى بەرەڵا پەلامارى چوار کەسى داوە.

درەنگانێکى شەوى پێنج شەممە، لە دینارتە سەگ پەلامارى مێردمنداڵێکى تەمەن 11 ساڵانیدا و بە سەختى بریندارى کرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەگ مێرمنداڵێکی دینارتەی بریندار کرد

سەگ مێرمنداڵێکی دینارتەی بریندار کرد