ئۆپیک کۆدەبێتەوە
نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا
964+
وریا فەتاح
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 26.5.2024 نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 82.12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هەر بەرمیلێک بەرێژەى 0.76 بەرز بووەتەوە، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس 77.72 سه‌نت ده‌ستی به مامه‌ڵه كرد و هەر بەرمیلێک بەرێژەى 0.85 سەنت بەرز بووەتەوە.
چاودێرانی بازاڕی جیهانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ بارودۆخی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گێڕنه‌وه.
بڕیاریشە هاوپه‌یمانی ئۆپێك له 1.7.2024 كۆبببێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كرێت سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2024 درێژ بكاته‌وه.