یانەی ئەهلیی میسری. فۆتۆ: X
دوو فایناڵ
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقا ده‌رده‌كه‌ون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقا ئه‌مڕۆ دوو یاریی كۆتایی به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چن و پاڵه‌وانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
له ئیمارات یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا له نێوان عه‌ینی ئیماراتی و یۆكۆهامای ژاپۆنی كاتژمێر 07:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتایی و یاریی چوون له ژاپۆن كرا، كه تێیدا یۆكۆهاما به 2-1 گۆڵ بردییه‌وه.
له ئه‌فریقاش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌فریقا له نێوان ئه‌هلیی میسری و ته‌ره‌جیی تونسی ده‌كرێت.
یارییه‌كه له قاهیره كاتژمێر 08:00 ده‌ستپێده‌كات و به هه‌مان شێوه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتاییه، دوای ئه‌وه‌ی یاریی چوون له تونس به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ئه‌هلیی میسری زۆرترین جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌فریقا، كه 11 جاره و ئه‌مشه‌ویش له بردنه‌وه‌ی نازناوی 12یه‌م نزیكه.
هاوكات براوه‌ی نازناوی هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی، به‌شداریی مۆندیالی یانه‌كان ده‌كه‌ن.