ئەمڕۆ و سبەی
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت
964+
بەهرە محەمەدئەمین
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ تاوەباران و هەورە بروسکە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بەیانیش ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو دەڵیت، ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما (1-3) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممەش کەشناسی دەڵێت، کەشوهەوا هەمان پلە دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە .
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئاسمانی هەردوو رۆژ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با مامناوەند و مەودای بینین (10-20) کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە کاتی تۆز و خۆڵدا بۆ خوار 5 کیلۆمەتر دادەبەزێت.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، گەرمیان بە 36 پلە و حاجی ئۆمەران بە 20 پلە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی ئەم دوو رۆژەیان تێدا تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33
سلێمانی : 30
دهۆک : 31
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 33
زاخۆ : 31
سۆران : 28