خورماتوو

ئاگر کەوتەوە و 200 دۆنم گەنم و پەرێزى دوو ئامۆزا سووتا

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێکى گەورە، 200 دۆنم گەنم و پەرێزى دوو ئامۆزا لە قەزاى خورماتوو سوتا.

بەپێى قسەى خاوەنى زەوییەکە، کاتژمێر 2:00ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، دەڕاسە هاتووەتە سەر زەوییەکەیان و دەستى کردووە بە دروێنەکردن، بەڵام لەپڕ لە بەشى خوارەوەى زەوییەکە ئاگرێک کەوتووەتەوە.

وەک باسى دەکات، لەو کاتەدا بایەکى بەهێز هەڵیکردووە و ئاگرەکە بەخێرایى تەشەنەى کردووە، بەشێوەیەک لە ماوەى یەک کاتژمێردا 200 دۆنم زەوى گەنم و پەرێزى سووتاندووە.

هەرچەندە ئەوەى سوتاوە زۆرینەى پەرێز بووە و تەنیا 20 دۆنم گەنمى دروێنە نەکراو سوتاوە، بەڵام وەک خۆیان باسى دەکەن، زیانى 60 ملیۆن دینارى لێداون.

تائێستاش هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نازانن، تەنیا ئەوە نەبێت ئەو شوێنەى ئاگرەکەى لێ کەوتووەتەوە ستونێکى کارەباى لێبووە.

ئاگر لە دەغڵودانی گوندێکی شارەزوور کەوتووەتەوە

ئاگر لە دەغڵودانی گوندێکی شارەزوور کەوتووەتەوە