ئەمساڵ پێشبینیی چی دەکرێت؟
“ئاوی سلێمانی پیسە و فلتەرەکانی ئیش ناکەن”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئاوی سلێمانی لە رووی کوالێتیەوە کێشەی تەکنیکی هەیە و فلتەرەکانی تێکچون، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، سیستمی ئاوی سلێمانی باش نییە.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە 964ـی وت، ئاوی سلێمانی لە رووی کوالێتیەوە کێشەی تەکنیکی هەیە و سیستمی فلتەرەکەی تێکچووە و کار ناکات.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی کەمیی ئاو، هاوڵاتیان پەنا دەبەنە بەر ئاوی شەمعەکان و سەرچاوەی ئاوی نازانستی، ئەوەش دەبێتە هۆی نەخۆشی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ پێشبینی ئەوە دەکەن بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە مەترسی کۆلێرا کەمتر بێت و ئامادەکاری کراوە بۆ هەر حاڵەتێک.
هەورەها وتی: ئامادەکاری کراوە بۆ رووبەڕوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی، هەر حاڵەتێکی کتوپڕیش هەبێت ئامادەین.
پێداچووەنەوە: میدیا گۆران