کێ دایناوە؟
کەرەستەیەکی “ئاگركردنەوە” له‌ناو گه‌نمى مه‌لاقه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو یه‌كێك له كێڵگه گه‌نمه‌كانى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره جۆره کەرەستەیەکی ده‌ستكرد دۆزراوه‌ته‌وه، ئاگر ده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وه سه‌رپێچیكردنه‌وه، به‌دواى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و كاره‌ى كردووه.
ئامێره‌كه بریتییه له زهڕهبینێك كه به چوارچێوه‌یه‌كی ئاسن به‌ستراوه له ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنى تیشكى خۆر ئاگر دروست ده‌بێت.
ئازاد جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوه‌بەرى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌و کەرەسته دهستكردهیان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به به‌دواداچوون كردووه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سه‌ى دایناوه‌ته‌وه.
وتیشی “خاوه‌ن كێڵگه گه‌نمه‌كه له رێگه‌ى پۆلیس و ئاسایشه‌وه سكاڵاى تۆمار كردووه، چونكه ئه‌ویش نازانێت كێیه ئه‌و ئامێره‌ى داناوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له رێگاى كامێراكانى چاودێرییه‌وه به‌دواداچوون بۆ كه‌سه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین ده‌ستگیر بكرێت.