بزانه له‌كوێ دۆزراوه‌ته‌وه؟
دواى 7 رۆژ ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى رووبار‌ى گه‌ڵاڵه دۆزرایه‌وه
964+
ئاکام غەفور – سۆران
دواى حه‌وت رۆژ له خنكانى، ته‌رمى ئه‌و منداڵه پێنج ساڵییه دۆزرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له هه‌ولێره‌وه روویان له سنوورى چۆمان كردبوو
رووداوى خنكانه‌كه له رووبار‌ى پردی گه‌ڵاڵه له سنوورى قه‌زاى چۆمان بوو، كاتێك ئه‌و منداڵه به‌ئاودا ده‌چێت باوكى به‌مه‌به‌ستى رزگار كردنى خۆى فڕێده‌داته ئاوه‌كه به‌ڵام ئه‌ویش ده‌خنكێت.
ره‌وه‌ند هاودیانى، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3:20 ده‌قیقه، ته‌رمى منداڵه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى لێی دۆزرایه‌وه 20 كلیۆمه‌تر دوورتر بوو له شوێنى به‌ئاوداچوونه‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تیمه‌كانیان به‌هاوكارى تیمه خۆبه‌خشه‌كان ئه‌و منداڵه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و سوپاسی خۆبه‌خشه‌كانیشی كرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن