تەنیا ژنان ئەو کێشەیەیان نییە

پیاوان لە چ کاتێکدا لە گەورەبوونی مەمکیان بترسن؟ 

964+

پێشەوا محەمەد

پیاوانیش هاوشێوەی ژنان کێشەی مەمکیان هەیە، پزیشکێک حاڵەتێکی گەورەبوونی مەمک لای پیاوان ئاشکرا دەکات، کە پێویستی بە پشکنینە و رەنگە هۆکاری مەترسیداری هەبێت.

بە وتەی پزیشکێکی پسپۆڕی هەناوی گشتی ئاشکرای دەکات، ئەو گەورەبوونەی لە مەمکی پیاواندا روو دەدات و پێویستی بە پشکنینەیە ئەو جۆرەیە، کە شێوەکەی دەچێتە سەر شێوەی مەمکی ژنان.

زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی گشتی بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر دەرکەوت گەورەبوونی مەمکی پیاوان نەخۆشییە، ئەوا پەیوەندیی بە سستی جگەر، خواردنی هەندێ دەرمانی دڵ، کەمیی هۆرمۆنی نێرەکی و هەندێک جاریش شێرپەنجەی سی یان هێلکەگونەکانە.

بە بڕوای ئەو پزیشکە لە هەندێ حاڵەتی دیکەدا گەورەبوونی مەمک لە پیاواندا ئاساییە، وەک سەرەتای باڵغبوون یان هەندیجار بۆماییە و پیاوی خێزانێک بە گشتی مەمکیان گەورە دەبێت و هیچ کێشەیەکی تەندروستیشیان نییە.

مانگی رابردوو لە سلێمانی یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیا...

مانگی رابردوو لە سلێمانی یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە