چین خزمەتگوزاریەکان؟

چەندین خزمەتگوزاری و تەندروستی لە سنووری دهۆک ئەنجام دەدەرێت

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

نەخۆشخانەی 100 قەرویڵەیی لە شێلادزی لە قۆناغەکانی کۆتایی دایە و لە ئیستادا کەلوپەلی پزیشکی بۆی دادەنرێت و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بکەویتە خزمەتی هاولاتیانی ناوچەکە، هەروەها بڕیار دراوە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک تایبەت بکرێت بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نۆژەن بکرێتەوە.

ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، نەخۆشخانە 100 قەرویڵەییەکەی شێلادزێ لە سنووری ئامیدی، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و لە ئێستادا  کەلوپەلی پزیشکی بۆ دابین کراوە. ئەم نەخۆشخانەیە 43 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە و بنیات نراوە، داوای 200 کەسمان کردووە بۆ نەخۆشخانەکە دابمەزرێندرێن کە پەرستار و هەموو کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە و لەو بڕوایەداین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بکەویتە خزمەتی هاوڵاتیان.

وتیشی، “جگە لەو 200 کەسە ئیمە پزیشک و پسپۆری تەندروستی لە دهۆکەوە دەنێرینن بۆ نەخۆشخانەکە و ئەو کەسانەشی کە دادەمەزرێندرێن لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕم پڕدەکەنەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، سەنتەری ژین کە تایبەتە بە نەخۆشانی تەلاسیمیا لە دهۆک بە نەخۆشخانەی هیڤی منداڵانەوە دەبەسترێتەوە و لە بینایەکی چوار نهۆمیش دروستدەکەن تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە تاسیمیا دروست دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش نزیکبووەتەوە

کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش نزیکبووەتەوە