لە هەشت گەڕەکی شارەکە هەن

بەهۆی پارەوە خانووە کەلەپورییەکانی سلێمانی نزیکن لە رووخان

964+

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

خانووە کەلەپورییەکانی سلێمانی مەترسی رووخانیان لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری شارەکە دەڵێت، “بودجەیان نییە بۆ رزگارکردنیان”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت کەبە 964 دراوە، 10 هەزار خانووی کەلەپووری لە هەشت گەڕەکی سلێمانیدا بوونیان هەیە و تەمەنی زۆری خانوەکان، لە رووخان نزیکی کردوونەتەوە.

حوسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ی راگەیاند، “یاسای شوێنەوار و یاسای شارەوانی بەرکەوتنیان هەبوو لە جێبەجێکردنی پاراستنی ئەو خانووە کەلەپووریانە، ئێستا لە چارەسەرکردنی ئەو بەریەککەوتنەن”.

بە قسەی حوسێن حەمەغەریب، “یاسای شارەوانی رێگای بە بەرزکردنەوەی بیناکان و هاتنەدواوە داوە، لەگەڵ گۆڕینی سیمایان، بەڵام لە یاسای شوێنەواردا ئەو رێگەپێدانانە نین”.

لیژنەیەکی ئەندازیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار هەیە و رێگا بە نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوورییەکان دەدرێت لەسەر دیزاین و تەرزی بیناسازیی کۆن.

بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی سەبارەت بە رێگری لە رووخانی خانووە کەلەپوورییەکان وتی، “گەورەترین کێشەمان بوودجەیە و ئەو کارەش بە بوودجە دەکرێت، کە ناتوانین دەستمان پێیانەوە بێت و ساڵانە چاکسازییان تێدا بکەین و بیانپارێزین”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خانووە بەرکەوتووەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی چییان بەسە...

خانووە بەرکەوتووەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی چییان بەسەرهات؟

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات