دیمەنی کۆبوونەوەی قایمقامی دەربەندیخان لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە
دەربەندیخان چەندین رێکاری ئەمنی و خزمەتگوزاری گرتەبەر
964+
توانا نەقی
لە کۆبوونەوەیەکی فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی قەزای دەربەندیخاندا چەندین بڕیار دەرکراوە و دەبێت هاوڵاتیان پێوەی پابەند بن.
بڕیارەکان خۆی لە لایەنی ئەمنی و بنبڕکردنی ماتۆڕسکیلی بێزارکەر و رێکخستنەوەی شەقام و نۆژەنکردنەوەی خانوو زۆر بواری دیەکە دەبینێتەوە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و شارەوانی و لیژنەی ئەمنی قەزاکە کۆبوونەتەوە و بە پێنج خاڵ راسپاردەیان دەرکردووە و دەبێت جێبەجێ بکرێت بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و قەزاکە.
ترافیکی ناو بازاڕی دەربەندیخان کرایەوە و قەرەباڵغی ناهێڵێت
ئەو خاڵانەی کەلەلایەن قایمقام و فەرمانگە و لیژنەی ئەمنی دەربەندیخانەوە بڕیاری جێبەجێکردنیان لێ دراوە:
-دووپاتکردنەوە لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هاوڵاتیانی شارەکە و بنبڕکردنی ماتۆرسکیلی بێزارکەر.
-رێکخستنەوەی بازاری سەرەکی و شەقامی 30 مەتری و رێگری کردن لەزیادەڕەوی سەر شەقام و شۆستەکان.
-نۆژەنکردنەوەی خانوو و بینای کۆن، دەبێت لەژێر چاودێری و رێنمایی شارەوانیدا بێت و رەچاوی جوانکاری شار و ئۆتۆمبیل و پیادە بکرێت.
-رێگری کردن لە بە فیرۆدانی ئاو و رژانی ئاو بۆ سەر شەقامەکان و لێپرسینەوەی یاسایی لەلایەن فەرمانگەی ئاوەوە.
-پێویستە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان چاودێری تەواوی شار بکەن بۆ ئاگاداری کردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە خانووی نوێ دروست دەکەن و بیناکانیان نۆژەن دەکەنەوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن بە رەچاوکردنی رێنماییەکان.