تەندروستی سلێمانی پێیاندەدات

منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە راپەڕین کورسیان بۆ دابیندەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستی ئیدارەی راپەڕین داوا لە کەسوکاری ئەو منداڵانە دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و پێویستیان بە کورسی هەیە، بچن خۆیان ناونوس بکەن بۆئەوەی کورسیان پێبدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.5.2024، تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستى راپەڕین بە 964ـى وت، لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە داوایانلێکراوە کە ئامارێکیان بۆ بنێرن لەبارەی ئەو منداڵانەی کە لە سنورەکەدا خاوەن پێداویستی تایبەتن و پێویستیان بە کورسیە، ئەوانیش بۆ وەرگرتنی ئامارەکە ناونوسینیان دەستپێکردووە.

کورسییەکان کارەبایین و بێبەرامبەر دەدرێن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە وتەی تەها محەمەد، “نرخیان لەنێوان 500 بۆ 600 دۆلاردایە”.

لەدوای نوسینی ناوی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لیژنەیەک پێکدەهێنرێت و پشکنینیان بۆ دەکرێت بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی کە خاوەن پێداوستی تایبەتن.

“ئەم کورسیانە بۆ ئەو منداڵانەیە کە توشی شەلەل دەماخ بوون یان ئۆتیزمیان هەیە، کەسوکارەکانیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن”، وتەبێژى تەندروستى راپەڕین وای وت.

15کورسیی کارەبایی بە خاوەن پێداویستیی تایبەت دران

15کورسیی کارەبایی بە خاوەن پێداویستیی تایبەت دران