تا یەک کاتژمێر

ناوەندی قەیرانەکانی ئێران: ئیمامی تەورێز زیندوو بووە و پەیوەندی کردووە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان دەڵێت، ئیمامی تەورێز تا کاتژمێرێک دوای کەوتنی هێلیکۆپتەرەە لە ژیاندا مابوو، پەیوەندی تەلەفونی دەکرد
سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئێران وتیشی، ناسنامەی هەموو هاوەڵانی ئیبراهیم رەئیسی لە هەلیکۆپتەرەکەدا دەستنیشان کراوە و پێویست بە پشکنینی دی ئێن ئەی ناکات.

محەمەد حەسەن نامی بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی راگەیاند، سەرەڕای سووتانی جەستەیان، تەرمەکان”دەناسرێنەوە” و گواستراونەتەوە بۆ تەورێز.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی محەمەد عەلی ئەلهاشم، ئیمامی تەورێز”لە رووکەشدا بارودۆخێکی باشتر” لە سەرنشینەکانی تری هێلیکۆپتەرەکەی هەبووە و رێژەی سووتانی کەمترە.

وتیشی، ئیمامی تەورێز “دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە ژیاندا بووە و تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماردا ئەنجامداوە”.

هەر دوێنێ یاریدەدەری ئیبراهیم رەئیسی بۆ کاروباری جێبەجێکردن رایگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە یەک دوو لە سەرنشینەکانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان کردووە، دواتر مانگی سوور رایگەیاند لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکەن.

وردەکاری کۆپتەرەکە زۆر نهێنی لە بارەی گیان لەدەستدانی ...

وردەکاری کۆپتەرەکە زۆر نهێنی لە بارەی گیان لەدەستدانی سەرۆکی ئێران دەردەخات