لیژنە چوون دایانخست

دەرمانخایەک بە دەرمانی حکومەت خەریکی پارە پەیداکردن بووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی چاوی بەسەر کەسابەت و کاری دەرمانخانەکانەوەیە، لە هەولێر چوون دەرمانخانەیەکیان داخست، لە راگەیەندراوێکیشدا دەڵێن، “ئەو دەرمانەی حکومەت بە بەلاش دەیدات بە نەخۆش، ئەوان بە پارە فرۆشتوویانە”.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، چەند رۆژێکە توندتر کار لەسەر هەبوونی ستیکەر و دەرمانی مۆڵەتدار و نرخی دەرمانخانەکان دەکات، ئەوەشی لەو دەرمانخانە گرتوویانە، فرۆشتنی دەرمانی (حکومی میری)ی وەزارەتی تەندروستی بووە MOH.

ئەمڕۆ دووشەممە 20.5.2024، تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی و قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر چوونەتە سەر دەرمانخانەکە، لەو بڵاوکراوەدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئەوەی وتووە، “بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی میری ( وەزارەتی تەندروستی MOH)، دەرمانخانەیەکمان لە هەولێر داخست و خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

دەرمانی میری MOHی چییە؟
ئەو دەرمانانەن کە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان، وەک خزمەتگوزاریی گشتی بۆ هاوڵاتیانی دابینکردووە و هاوڵاتییانیش بەخۆڕایی وەریدەگرن.

پێشتر وەزارەتی تەندرستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا داوای لە خەڵک کرد، خۆیان بە دوور بگرن، لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ، هەروەها رایانگەیاندبوو، “ئێمە مامەڵەی تاوانی لەگەڵ دەکەین”.

ماکوان عززەت، ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “وەزارەتی تەندروستی لە ژمارەیەک بڵاوکراوەدا، ئاگاداری دەدات بە هاوڵاتیان، خۆیان دڵنیا بکەنەوە لە بوونی ستیکەر و کۆدی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دواتر دەرمان بکڕن”، بڵاوکراوەکان گەیشتووە بە 964 و ئاگاداری بە خەڵک دراوە لە بەرانبەر نەکڕینی دەرمانی بێ ستیکەر هۆشیار بن.

“دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، داوا دەکەین ئەگەر هاوڵاتیان بینیان بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و نەیکڕن و وەری نەگرن، یان هەواڵ بە تیمی چاودێری بدەن بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە مۆبایلی راستەوخۆی کۆڕەک 07502356000 یان وەتسئەپی هەمان ژمارە”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.

وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ...

وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ستیکەر دەکەین

چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟

چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟

لە سەیدسادق 450 دەرمانی قەدەغەکراوی ژنان گیرا

لە سەیدسادق 450 دەرمانی قەدەغەکراوی ژنان گیرا